ڤیدیۆ.. دروستكردنی یەكەم بێژەری رۆبۆت لەجیهان

جیهان

05/03/2019‌ 1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی "شینخوا"ی چینی، یەكەم بێژەری رۆبۆتی بەبینەرانی ناساند، كە یەكەم جارە لەجیهان دروست دەكرێت.

بێژەرەكە بەسیستەمی زیرەك كاردەكات‌و ناوی "شین شیاو مینغ"ە، كە لەیەكەم دەركەوتنی لەو ئاژانسە، كورتەی هەواڵەكانی خوێندەوە.

"شین شیاو مینغ"، دوای دەركەوتنی یەكەم خوێنەری هەواڵەكان "كیو هاو" دەركەوتووە، كە ئەو رۆبۆتێكی ئاسایی بوو.

ئاژانسی "شینخوا"ی هەواڵی هەواڵەكانی بەزمانی ئینلگلیزی بەو بێژەرە رۆبۆتییە پێشكەش كردووەو بڕیارە لەكارەكانیشی بەردەوام بێت.

هـ ـ ح