چەند دەستنووسێكی مێژوویی جولەكەكان لەئێران دەدزرێت

جیهان

05/03/2019‌ 661 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند دەستنووسێكی مێژوویی تایبەت بەجولەكەكان لەئێران دزراون، كە مێژووەكەیان بۆ چوار سەد ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

دەستنووسەكان لەپەرستگای "عزرا یعقوب" لەتارانی پایتەختی ئێران دزراون‌و لەبارەی دزییەكەشەوە تائێستا هیچ زانیارییەك ئاشكرانەكراوە.

دزییەكە لەناوچەیەك كراوە، كە كۆمەڵێك جولەكە لەو ناوچەیە دەژین‌و گومان دەكرێت دەستێك لەژت ئەو دزییەوە بێت.

لەئێران 15 بۆ 25 هەزار جولەكە دەژین، ئەوەش لەشارەكانی تاران‌و ئەسفەهان‌و شیراز، كە وەك كۆمەڵگەیەكی داخراو لەو وڵاتە ماون.

هـ ـ ح