شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی یەك لەسەدا بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری رێككەوتنی چینو ئەمریكا.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 65.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 60 سەنت بەرێژەی 0.9 لەسەدا بەرز بووەتەوە.
هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 56.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی 79 سەنت بەرێژەی 1.4 لەسەدا بەرزبووەتەوە.
ماوەیەكە ئەمریكاو چین هەوڵی رێككەوتن لەبارەی بازرگانی نێوانیان دەدەن، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت داناوە رەنگە نرخەكەی بەرزبوونەوەی زیاتر تۆماربكات.
هـ ـ ح