شارپرێس:
زانا شوێنەوارناسەكان لەژێر گرتووخانەی بەناوبانگی "كاتراز" كە لە دوورگەیەكی كەنداوی سان فرانسیسكۆ لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا درووستكراوە ، كۆمەڵگایەكی سەربازیی نهێنییان دۆزیوەتەوە.
مێژووی ئەو درووستكراوە نەناسراوانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی شەستەكانی سەدەی نۆزدە ، تەنیا دوای ئەوەی لێكۆڵەران لەڕێگای بەكارهێنانی ئامێری رادار ی زۆر پێشكەوتوو و تیشكی پێشكەوتووی لیزەریی دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە لە دوورگەی كاراتز ، ئەوكات دۆزرانەوە .
ئەو دوورگە پێش چەند ساڵێك و بەر لەوەی بگۆڕدرێت بۆ گرتووخانەیەكی فیدڕاڵیی ئەمەریكی ، بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكیی بووە.
ئێستا لێكۆڵەرەوەكان لەژێر زەوی ئەو شوێنە چەند بینایەكییان دۆزیوەتەوە كە لە شەستەكانی سەدەی نۆزدە بنیادنراوە .
لێكۆڵینەوەكە باڵەخانەیەكی ژێرخاككەوتوو و تونێلێكی درووستكراو بە خشتی قوڕ و چەند كەناڵێكی هەواگۆڕكێی ئاشكرا كردووە كە لە رۆژهەڵاتەوە درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژئاوای بەشی خوارەوەی گۆڕەپانی پشوودانی گرتووخانەی كاتراز .
دوورگەی كاتراز كە پێشتر وەك شوێنی گرتووخانەیەكی فیدراڵیی زۆر توند ناسرا بوو ، بەڵام دوای ئەو دۆزینەوەیە، گۆڕاوە بۆ ناوچەیەكی گەشتیاریی كە خەڵك بە ئامانجی بینینی دیمەنی سەربازگە و گرتووخانەیەكی كۆن سەردانی دەكەن .
هەرچەندە لەكاتی گۆڕینی كاتراز بۆ گرتووخانەیەكی فیدراڵیی زۆربەی ئەو بینا سەرازییە كۆنانە لەناوبراون و وێران كران ، بەڵام زانایان توانیویانە ئەو نهێنییە شاراوانە ئاشكرا بكەن كە كەوتوونەتە ژێر رووی زەوی ئەو شوێنە.
سەرچاوە: RT
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی