شارپرێس:
جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێ، گرێبه‌ستی هه‌ردوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئینگلته‌را، مانچسته‌ر یونایتد‌و مانچسته‌ر سیتی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بوفۆن ڕایگه‌یاند، كاتێك له‌یانه‌ی پارما بووه فێرگسۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاته‌ی مانچسته‌ر یونایتد، بۆماوه‌ی سێ ساڵ چاودێری كردووه، بوفۆن ده‌شڵێ، له‌وكاته‌دا ئاماده‌یی ئه‌وه‌م تیادا نه‌بوو بچمه مانچسته‌ر یونایتد.
ئه‌و گۆڵپارێزه ئیتاڵییه ده‌شڵێ، ئه‌وكاته‌ی له‌یۆڤانتۆس بووه مانچسته‌ر سیتی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی داوه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی له‌یۆڤانتۆس به‌لاوه په‌سه‌ندتر بووه.
ڕ. ج