باشترین یاریزانی مانگی رابردووی ریاڵ مەدرید هەڵبژێردرا

وەرزش

05/03/2019‌ 863 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەی ریاڵ مەدرید هەڵبژێردرا.

ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە "ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری یانەکەی بە باشترین یاریزانی یانەکە بۆ مانگی شوباتی رابردوو هەڵبژێردراوە و خەڵاتی ماهوی بەدەستهێناوە".

ڤینیسیۆس توانیویەتی کێبڕکێکە لە سێرجیۆ رامۆس و کەریم بنزیمە و سێرجیۆ ریگیلۆن و لۆکاس ڤاسکێز هاوکاری بباتەوە، کە ئەمانیش بۆ خەڵاتەکە پاڵێوراوبوون.

ڤینیسیۆسی ١٨ ساڵ، کە لە ماوەی رابردوودا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، بۆ یەکەم جارە خەڵاتی ماهو بەدەستدەهێنێت، کە براوەی ئەم خەڵاتە لە ڕێگەی دەنگدانی هاندەرانەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دیاریدەکرێت.
هـ ـ ر