گاریس بێڵ داهاتووی‌ خۆی‌ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یه‌كلاییكرده‌وه‌

sharpress.net

754 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/03/2019‌

 شارپرێس:
گاریس بێڵی‌ وێڵزی‌ ویاریزانی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید داهاتووی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا یه‌كلایده‌كاته‌وه‌و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ رووبكاته‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ بۆ یاریكردن .

رۆژنامه‌ی‌ زه‌سه‌نی‌ بریتانی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ گاریس بێڵ نایه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا ڕیزه‌كانی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید به‌ جێبهێڵێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی‌ باسكردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر یانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ش ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ بێت ، ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاره‌زوو ناكات رووبكاته‌وه‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ بۆ یاریكردن .

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ به‌شێك له‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌را له‌ نمونه‌ی‌ مان یونایتد و تۆتنهام هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ تواناكانی‌ ده‌ده‌ن.
هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved