گواردیۆلا لەپێناوی یۆڤانتۆس دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی مان سیتی دەبێت

وەرزش

06/03/2019‌ 495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیتالیا، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی دەبێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، پیپ گواردیۆلا لەپێناوی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی ئێستای یانەكەی دەبێت.

پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ" بڵاویكردەوە، براەكەی بەرێوەبەری كارەكانی گواردیۆلا لەتۆرۆینیۆ بینراوەو لەو شارەش چاوی بە بەرپرسانی یۆڤانتۆس كەوتووە.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، یانەی یۆڤانتۆس لەپێناوی بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان گواردیۆلا دەكەن بە راهێنەری یانەكەیان، كە ئێستا ماكسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەرییەتی‌و ئەگەری دوورخستنەوەی نزیكە.

هـ ـ ح