یۆڤانتۆس 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی یاریزانێكی لاو ئامادە دەكات

وەرزش

06/03/2019‌ 627 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت یاریزانی لاوی پرتوگالی  جواو فیلیكسی یاریزانی یانەی بەنفیكا بكرێت.

یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە لاوە بكرێت، كە چاوەڕێدەكرێت لەداهاتوو ئەستێرەیەكی گەورەی لێدەربچێت.

یانەی یۆڤانتۆس بۆ ئەو مەبەستەو بۆ رازیكردنی یانەی بەنفیكا گرێبەستێكی 120 ملیۆن یۆرۆیی ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی تاساڵی 2023 ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

جواو فیلیكس تەمەنی نۆزدە ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و بەو هۆیەشەوە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت بیگوازێتە ریزەكانی.

هـ ـ ح