رامۆس لەكاتی پارییەكەی ریاڵ مەدریدو ئەیاكس فیلمی دۆكۆمێنتاری تۆماركردووە

وەرزش

06/03/2019‌ 699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجیۆ راموسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەكاتی یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ئەیاكس ئەمیستەردام فیلمی دۆكۆمێنتاری تۆماركردووە.

یاری ریاڵ مەدریدو ئەیاكس شەوی رابردوو لەیاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان لەقۆناغی 16 بەرێوەچوو، كە لەو یارییەدا رامۆس راگیرابوو، لەسەر مودەرەجەكانەوە سەیری یارییەكەی دەكرد.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەنجامی خراپی یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو هەڵسوكەوتەی رامۆس كاردانەوەی دروست كردووە‌و هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدی تووڕە كردووە.

یاری ریاڵ مەدریدو ئەیاكس بەچوار گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەسودی یانەی دووەم كۆتایی هات بەوەش ریاڵ مەدرید لەخولی یانە پاڵەوانەكان كرایە دەرەوە.