سعودییەو ئێران لەپێدانی ماف بەژنان لەپلەی كۆتایی وڵاتانی جیهانن

جیهان

06/03/2019‌ 949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
تا ئێستا ژمارەی ئەو وڵاتانەی یاساكانیان مافی ئابووری یەكسان دەدات بە ژن و پیاو لە شەش وڵات تێپەڕ ناكات.

بانكی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، یەكسانی تەواو تەنیا لەشەش وڵاتدا هەیە، لە نێو 187 دەولەتدا، كە راپۆرتە نوێیەكەی بانكی ناوبراو گرتویەتیەوە بەناو نیشانی " ژن و كارو یاسا".

دامەزراوە نێودەوڵەتەیەكە توێژینەوەی لەسەر داتاكانی 10 ساڵ كردوە، دەربارەی نەبوونی یەكسانی یاسایی و ئابوری و هۆكارەكانی تر لە نمونەی گراستنەوەی راژەو دایكایەتی و توندوتیژی نێو ماڵ و مافی ئیدارە و ...تد.

توێژینەوەكە باسی ئەوەی كردووە، هەریەك لە بەلجیكا و دانیمارك و فەرەنساو لاتفیا و لۆكسۆمبۆرگ و سوید، یەكسانی تەواوەتی جێبەجێكدەكەن لە نێوان پیاوو ژندا لەو بوارانەی ئاماژەی پێكراوە.

لەسەر ئاستی جیهانیش 75% هەمان ئەو مافانەیان هەیە بەبەراورد كردن لەگەڵ پیاواندا.

ناكۆكییە هەرێمییەكان
جیاوازیەكە بە شێوەیەكی روون هەستی پێدەكرێت لە نێوان هەردوو رەگەزەكەدا بە گوێرەی ناوچەكانی جیهان، ژنان 84% ئەو مافانەیان هەیە بەبەراورد بە پیاوان لە ئەوروپا و ناوەراستی ئاسیا، بەلام ژمارەكە لە رۆژهەلاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا دەدبەزێ بۆ 47%.

لە ئەمەریكاش رێژەكە وای لێناكات ببێتە باشترین 50 وڵات لە جیهاندا لەم بوارەدا، و رێژەی یەكسانی تیایدا دەگاتە 83.75%. 

بەڵام سعودیە، كە یاساكانی بە شێوەیەكی روون مافی ژن پێشیل دەكات؛ لە لیستی ئەو وڵاتانەی توێژینەوەكە دەیگرێتەوە دەگاتە 25.6%.

كریستالینا جورجیفا سەرۆكی كاتی بانكی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێ: " سەرەتا لە ئافرەتێكی گەنجەوە كە تەمەنی بگاتە 25 ساڵ، و كارێگی دەست بكەوێت لە ژیانیدا، یان دیكێك هاوسەنگی رابگرێ لە نێوان كارەكەی و بەخێوكردنی مناڵەكانیدا، بۆ ئافرەتێك لەسەر لێواری خانەنشین كرندا بێت، پێنوێنەكان دەری دەخەن كە چۆن بڕیارە ئابوریەكان و یاساكان كاریگەری دەخەنە سەر ژنەكان".

ئەوەشی وتووە: زۆربەی یاساكان بەردەوامن لە رێگركردن لە ژنان بەوەی بچنە بازاری كارەوە، یان كاری بازرگانی بكەن، ئەمەش جیاكاری دروست دەكات لە بەشداری كردنی ژن لە بازاری كاركرندا.

لەهەمان كاتدا راپۆرتەكە باسی هەنگاوە ئەرێنیەكانی هەندێ لە وڵاتان دەكات كە گرتویانەتە بەر، و دەڵێ: لە ماوەی دەیەی رابردوودا لە كۆی 174 وڵات، 131 هەمواكردنەوەی یاسایی بە ئاراستەی بەهێزكردنی یەكسانی نێوان هەردوو رەگەز ئەنجامدراوە.

پاراستنی ژن لە شوێنی كاركردندا
راپۆرتەكە باسی ئەوە دەكات : " ئەم هەمواركردنەوانە 35 دەوڵەتی گرتۆتەوە كە یاسایان دەركردوە بۆ پاراستنی ژن لە گێچەڵی سیكسی لە شوێنەكانی كاركردندا، ئەمەش بۆتە هۆی پاراستنی نزیكەی دوو ملیار ژن بەبەراورد لەگەل دەیەی پێشوو".

بەڵام ناوچەی ئەفریقیا وباشوری بیابان، كە هەژارترین ولاتانی جیهانی لێیە، زۆربەی یاسا نوێیەكان و هەمواركراوەكان یەكسانی نێوان ژن و پیاوای بەهێز كردوە لە ماوەی دەیەی رابردوودا.

راپۆرتەكەی بانكی نێودەوڵەتی پێنوێنەكانی شرۆڤە كردوە، بەوەی سەرجەم ژیانی پراكتیكی ژن بگرێتەوە، سەرەتا لە دەسكەوتنی كارەوە بۆ ئیدارەدانی بازرگانی و دەسكەوتنی مووچەی خانەنشینی.

راپۆرتەكە ئەو راستیەی دەرخستوە، 33 وڵات لەسەرجەم جیهاندا مۆڵەتی باوكایەتی چالاك كردوە، و 47 وڵاتیش یاسای دەربارەی توندوتێژی نێو ماڵی دەركردوە.

كریستالینا جورجیفا دەڵێت: " دەزانین بەدەستهێنانی یەكسانی نێوان ژن و پیاو پێویستی بە هەمواكردنەوەی زۆرتری یاساكان هەیە، یاساكان پێویستیان بە جێبەجێكردن هەیە بە شێوەیەكی ئامانجدار، ئەمەش پێویستی بە ئیرادەیەكی سیاسی بەهێز و سەركردایەتی ژن و پیاو هەیە لە كۆمەڵگاكاندا، سەرەرای گۆڕینی هەلوێستەكان و كەلتورە رۆشنبیریە رەگ داكوتاوەكان".

لە كۆتاییدا داتاكان دەری دەخەن، دەكرێ یاساكان ببنە ئامرازێك بۆ پێگەیشتنی ژن لە جیاتی ئەوەی لە ماف و بەرزەفریەكانیان بێ بەشیان بكات.

سەرچاوە: BBC

بەپەلە