شارپرێس:
یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی تانه‌كه‌ی یانه‌ی
ئارسیناڵ ره‌تده‌كاته‌وه و لوكاس تۆرێرا بۆ سێ یاری سزا ده‌دات .
له یاریی كۆتایی یانه‌كه‌یدا له‌خولی ئینگلیزی
به‌رامبه‌ر تۆتنهام لوكاس تۆرێرا به كرتی سور كرایه ده‌ره‌وه له لایه‌ن داوه‌ره‌وه
پاش لێدانێكی به‌هێز له دانی رۆزی به‌رگریكاری ئه‌و یانه‌یه .
دوێنێش یانه‌ی ئارسیناڵ تانه‌یدا له بڕیاره‌كه
و ویستی سزاكه‌ی كه‌مبكاته‌وه ، به‌ڵام یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی تانه‌كه‌ی
ئارسیناڵی ره‌تكرده‌وه‌و بۆ سێ یاری ئه‌و یاریزانه‌ی سزا دا.
به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی یانه‌كانی
مان یونایتد ونیوكاسڵ وئیڤه‌رتۆن ناتوانێت یاری بكات .
هـ ـ ب