بەرشەلۆنە دەیەوێت یاریزانێكی لیڤەرپوڵ بكرێت

وەرزش

07/03/2019‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ ئەلبرتۆ مۆرینۆی ئیسپانی بكرێت.

ئەلبیرتۆ مۆرینۆ لەباڵی راستی یاریگا یاری دەكات‌و یانەی لیڤەرپوڵ لەهێڵی بەرگری یاری دەكات، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بكرێت.

یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكە هەوڵی ئەوە دەدات یاریزانی باڵی راستی بەرگری بكرێت، جگە لەو یاریزانە چاوی لەیاریزان ناچۆ مونریاڵی یاریزانی ئەرسیناڵیشە.

هـ ـ ح