پێرێس پەیوەندی بەزەیدانەوە دەكات

وەرزش

07/03/2019‌ 552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری پێشووی یانە مەدریدییەكە ئەنجامداوە.

بەپێی پێگەی "خۆجۆنیس"ی بەناوبانگ، كە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بۆ ئەوە پێرێز بڕوا بەزەیدان بهێنێت، كە بگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید.

هەر بەپێی پێگەكە، پێرێز بەنیازە سەنتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری ئێستای راهێنەری یانەكەی لەپۆستەكەی دووربخاتەوەو زەیدان بگەڕێتەوە.

زەیدان لەهاوینی رابردوو دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید بوو، دوای ئەوەی سێ‌ نازناوی چامپۆس لیگی لەگەڵ یانە مەدریدییەكە بردەوە.

هـ ـ ح