ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلی "G-Class"ی كۆمپانیای مێرسیدس

جیهان

07/03/2019‌ 998 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای مێرسیدس-بنزی ئەڵمانی نەوەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی "G-Class" نمایشكرد، كە ئۆتۆمبیلێكی سەرنجراكێشە.

كۆمپانیا ئەڵمانییەكە لە بەنداوی بۆنتا نێگرا لەئەرجەنتین ئۆتۆمبیلەكەی نمایشكرد، كە دیواری ئەو بەنداوە 331 پێ‌ بەرزە.

كۆمپانیاكە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "یوتیوب" گرتە ڤیدیۆیی نمایشەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە بە بەرزی بەنداوەكەو 2300 پێ‌ دەبڕێت.

بڕیارە كۆمپانیای مێرسیدس-بنز ئەو ئۆتۆمبیلە لە هەشتی ئەم مانگە بخاتە بازاڕەكانی جیهان‌و تائێستا وردەكاری تایبەتمەندییەكانی نەخراوەتەڕوو.

هـ ـ ح