پۆكیتینۆ بۆ دوو یاری رادەگیرێت

وەرزش

07/03/2019‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ دوو یاری ماوریسیۆ پۆكیتینۆی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی تۆتنهام هۆتسبێری راگرت.

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیتەرا جگە لەراگرتنی ئەو راهێنەرە بۆ دوو یانە بە بڕی (13 هەزار دۆلار)یش سزای دا.

یەكێتییەكە بەهۆی رەفتاری نا وەرزشی ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییەی راگرتووە، ئەوەش بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز.

ئەو راهێنەرە لەیاری یانەكەی بەرانبەر بێرنلی رووبەڕووی ناوبژیوانی یارییەكە بووەو ئەوەش كاردانەوەی زۆری دروست كرد.

هـ ـ ح