زانیاری لەسەر پێكانی جۆنیۆر

وەرزش

07/03/2019‌ 592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر پێكانەكەی یاریزانی یانەكەی ڤینسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی بڵاوكردەوە، كە شەوی سێ‌ شەممە تووشی پێكان هات.

جۆنیۆر لەیاری ریاڵ مەدریدو ئایاكس ئەمیستەردام لەخولی یانە پاڵەوانەكان تووشی پێكان بوو، كە بەهۆی پێكانەكەوە یاریگای بەجێهێشت‌و نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات.

بەپێی بەیاننامەكەی یانەی ریاڵ مەدرید، پێكانەی ئەو یاریزانە بەرازیلییە لەبەستەرەكانی پاژنەی پێی چەپیدایە، كە بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەك لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید وردەكاری ماوەی دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانەی رانەگیاندووەو جەختیكردووەتەوە لەژێر پشكینینی پزیشكی ورددایە بۆ ئەوەی وردەكاری پێكانەكەی بزانرێت.

هـ ـ ح