نیمار لەسیستەمی ڤار ناڕازییە

وەرزش

07/03/2019‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، ناڕەزایی خۆی لەسەر سیستەمی ڤار "ناوبژیوانی ڤیدیۆیی" دەربڕی.

نیمار داسیلڤای بەرازیلی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، سیستەمی ڤارو ناوبژیوانی ڤیدیۆیی لەیاری تۆپی پێ‌ ناگەن، بۆیە ئەو سیستەمە سەركەوتوو نییە.

ئەو هەڵوێستەی نیمار دوای ئەوە هات، شەوی رابردوو یانەی پاریس سان جێرمان رووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی بووەوە، كە یارییەكە لەیاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی قۆناغی 16 بەرێوەچوو، یانە پاریسییەكەش بەو هۆیەوە دۆڕا.

لەیارییەكەدا لەدەقیقەی 91 لێدانێكی سزا لەسەر پاریس سان جێرمان گیراو راشفۆرد گۆڵی براوەی پێكرد، كە نیمار رایگەیاندووە، ناكرێت بەسیستەمی ڤار ئەو پەنارتییە لەسەریان بگیرێت.

هـ ـ ح