نەوت بەكاریگەری زۆری بەرهەمی ئەمریكا روو لەنزمبوونەوە دەكات

جیهان

07/03/2019‌ 827 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 65.47 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 39 سەنت بەرێژەی 0.6% رووی لەنزمبوونەوە كردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان بەرێژەی 0.7%، 41 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.15 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بەرێژەیەكی بەرچاو رووی لەبەرزبوونەوە كرد، دوای هەوڵەكانی ئەمریكاو چین بۆ رێككەوتنی بازرگانی نێوانیان.

هـ ـ ح