رۆكێتە نوێیە ئەتۆمییەكەی روسیا.. گونجاو لەگەڵ ژینگەو بێبەزەیی لەگەڵ دوژمن

جیهان

07/03/2019‌ 2956 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەساڵی 2018 دا ئاشكرا بوو، كە روسیا رۆكێتێك دروست دەكات بەناوی "بۆریفیستنیك"، ڤلادێمیر پوتین-یش ئاشكرایكرد، رۆكێتەكە بە وزەی ئەتۆمی كار دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا چركەساتی هەڵدانی رۆكێتی "بۆریفیستنیك"ی تێدا دەردەكەوێت لە سەكۆیەكی زەمینیەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ئەو كارگەیە پیشان دەدات، كە رۆكێتەكە بەرهەم دەهێنێت‌و پێدەچێ بەرەنگی سوور رەنگ كرابێت، ئەمەش مانای ئەوەیە ئامێرەكان نموونەیەكی تاقیكردنەوە بێت، بەوەی رەنگی سوور دەتوانێت چاودێری رۆكێتەكە بكات بەئاسانی لە كاتی تاقیكردنەوەیدا لە ئاسمان.

رۆكێتەكە لەشێوەی رۆكێتی X-101 ە، كە لە فرۆكەوە هەڵدەدرێت، بەڵام بۆریفیستنیك قەرەبارەكەی لە X-101  گەورەترە، بەراوردكاری نێوان درێژیەكەیان دەریدەخات، كە رۆكێتە نوێیەكە درێژیەكەی لە نێوان 9 بۆ 11 مەتردایە و X-101  حەوت مەترە، بۆیە جێگای سەرسورمان نییە، جۆرە نوێیەكە كارتیاكەری ئەتۆمی تەواو لە خۆ دەگرێت. جیاوازیەكی تریشیان ئەوەیە باڵی یەكەمیان دەكەوێتە بەشی سەرەوەو ئەوەی دووەمیان باڵەكەی لە ژێرەوەیە.

چۆن كاردەكات 
بنەمای كاركردنی رۆكێتەكە زۆر سادەیە و بەهۆی بای گەرمەوە دەفڕێت كە بە وزەی گەرمی كار دەكات، ئەمیش بەرهەم دێت لە رێگەی ئەو كورانەی بە وزەی ئەتۆمی كار دەكات، و پاڵنەری بای گەرم پاڵنەرێكی بەهێزی رۆكێتەكەیە.

كورە گەرمەكان دەكەونە ژێر رۆكێتەكەوە، پێدەچێ بەم هۆیەشەوە بێت باڵی رۆكێتەكە بەرەو ئاسمان بەرز دەبێتەوە بۆ ئەوەی كێشە بۆ كورە بایەكان دروست نەكات، كە پێدەچێ ئەم رۆكێتە لە سەكۆیەكی جوڵاوەی زەمینیەوە هەڵبدرێت، چونكە ناكرێت رۆكێتێكی ئاوا قورس لە فرۆكەوە ئاراستە بكرێت.

پاشماوە جێناهێڵێت
سەرچاوە رۆژئاواییەكان باسی ئەوە دەكەن، رۆكێتەكە هەرەشە لە سەلامەتی ژینگە دەكات، چونكە پاشماوەی تیشك لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت.

لە راستیدا پێناچێت ئەم رۆكێتە هیچ پاشماوەیەكی ئاشكرا بە جێبهێڵێت، چونكە ئەو جۆرە رۆكێتانەی پاشماوە لە دوای خۆیان جێدەهێڵن بە ئاسانی ئاشكرا دەبێت و ئاراستەكەی دیاری دەكرێت.

ئەوەی لە قسەكانی سەرۆك پۆتینەوە دەردەكەوێت ئەوەیە؛ رۆكێتە نوێیەكە دەتوانێ لە ناوچەیەكی دیاریكراودا بجوڵێت بۆ ماوەیەكی درێژ، پاشان روەو ئامانجەكەی بڕوات بە پێی فەرمان پێكردن، واتە دەبێ لە ماوەی جوڵانیدا ئاشكرا نەبێت.

چۆن دەگات بە ئامانجەكەی 
پرسیاری گرنگ ئەوەیە؛ رۆكێتەكە چۆن رێگای دیاریكراوی خۆی دەگرێـت لە میانی رۆشتنیدا كە چەند رۆژێك دەخایەنێت؟ 

زۆربەی گومانەكان بۆ ئەوە دەچن پشت بە سیستەمی دەریاوانی و گەڕان نەبەستێت كە بەهۆی دیاریكردنی شوێنەكانەوەیە لە رێگەی مانگە دەستكردەكان، بەڵكو پشت دەبەستێت بە رۆاڵەتەكانی ناوچەكە لە نمونەی چیا و گردو پێچاوپێچیەكانی دەریایەوە.

كاتێك رۆكێتەكە لەسەر زەریا دەفڕێ كە خاڵیە لە چیاو گرد و پردو .. تد كە رۆاڵەتی رێپیشاندانن، ئەوا دڵنیا دەبێت لە سنوری رۆیشتنەكەی یاخود راستكردنەوەی كاتێ بەسەر وشكانیدا دەڕوات و دەگاتە دەروبەرەكەی.

بڕوا وایە دروستكەرانی رۆكێتەكە لە ئێستادا فۆكەس دەخەنە سەر سیستەمی دەریاوانی و گەڕان، و كاتێكیش كارەكە لەسەر ئەو سیستەمە تەواو دەكەن، ئەو كات چركەساتی رۆكێتەكە بۆ خزمەتی سەربازی دیاریدەكەن؛ كە بێ گومان رۆكێتێكی وێرانكەرە .

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا