شارپرێس:
سوربوونی توركیا بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 له ڕوسیا، به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زاند.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی توركیا له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختیكرده‌وه له‌كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 له‌ڕوسیا، لیره به‌هاكه‌ی له‌بازاڕه‌كانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌های لیره به‌رامبه‌ر به دۆلار له 5.4583 بۆ 5.4780 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌ویش به‌هۆی مه‌ترسی سزادانی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی له‌ڕوسیا، كه پێشتر ئه‌مریكا هۆشداریدابوه توركیا له‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئه‌نجامنه‌دات.
ساڵی ڕابردوو به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر توركیا به‌هۆی كه‌یسی قه‌شه ئه‌ندرۆوه، لیره‌ی توركی له‌سه‌دا 30 به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا، بۆیه پێشبینیده‌كرێت ئه‌گه‌ر توركیا سوربێت له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و سیستمه به‌رگرییه موشه‌كییه، ئه‌وا ئه‌مریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ڕ . ج