سەرۆكی بەرشەلۆنە پێرێز شەرمەزار دەكات

وەرزش

09/03/2019‌ 755 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی كەتەلۆنی ئاشكرایكرد، كە جۆسیب ماریا بارتومیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، ئەگەر یانەكەی لەدۆخی ئێستای یانەی ریاڵ مەدرید بوایە دەستی لەكاردەكێشایەوە.

ریاڵ مەدرید لەهەفتەی رابردوو، یانەی ریاڵ مەدرید لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو جامی شای ئیسپانی‌و تارادەیەكیش كێبڕكێی خولی ئیسپانی لەدەستدا، كە ئەوە دۆخی یانەكەی خراپ كردووە.

سەرەڕای ئەو دۆخە خراپەی یانە مەدریدییەكە فلۆرنتینۆ بێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید هیچ هەڵوێستێكی رانەگەیاندووەو لەپۆستەكەی بەردەوامە.

هـ ـ ح