ڤیدیۆ.. تایبەتمەندی خێراترین مۆبایلەكانی جیهان

جیهان

09/03/2019‌ 657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "Antutu" نمایشی بە مۆبایلێكی نوێ‌ كرد، كە بەخێراترین مۆبایلە لەجیهان دادەنرێت‌و خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

مۆبایلەكە لە جۆری "Mi 9" كۆمپانیای "Xiaomi" بەرهەمیهێناوەو سیستەمی "Snapdragon 855"ی هەیەو رامەكەی 12 گێگابایتە، كە ئەوە هۆكاری خێرایی كاركردنییەتی.

هەروەها مۆبایلی "Z5 Pro GT" ، كە كۆمپانیای "Lenovo" بەرهەمی هێناوە، هاوشێوەی ئەو مۆبایلە تایبەتمەندی خێرایی هەیە.

مۆبایلی سێیەمیش "Nubia Red Magic Mars"، كە سیستەمی "Snapdragon 845"، خێراییەكەی 320 763 خاڵە.

هاوكات مۆبایلەكانی: "Huawei Mate 20 Pro" و "Honor V20" و "Huawei Mate 20 X" و "Honor Magic 2" و "ASUS ROG Phone" و "Xiaomi Black Shark" و "Xiaomi Mi 8 Pro" یەكێك لەمۆبایلە خێراكانی جیهان.

مۆبایلی "Mi 9"ی كۆمپانیای "Xiaomi" ، كە سەروو ریزبەندی گرتووەو كامێراكەی (48+16+12) میگاپێكسڵەو نرخەكەی لەنێوان 449 و 499 یۆرۆیە لەبازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح