ڤیدیۆ.. كۆمپانیای "Xiaomi" بەهێزترین مۆبایل بۆ یاریكردن نمایش دەكات

جیهان

09/03/2019‌ 731 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Xiaomi" نمایش بەمۆبایلێكی نوێ‌ دەكات، كە ناوی مۆبایلەكە "Black Shark"و بەهێزترین مۆبایلە بۆ یارییە ئەلیكترۆنییەكان.

شاشەی مۆبایلەكە لەجۆری "AMOLED" بەقەبارەی 6.2 بۆسەو دیقەی 1080/2160 پێكسڵە بەتایبەتمەندی (+FHD)، باترییەكەشی 4300 میللی ئەمپێرە.

مۆبایلەكە سیستەمی "Snapdragon 855" هەیەو رامەكەی 8 و 12 گێگابایتەو تایبەتمەندی "Liquid Cool 3.0" هەیە، ئەوەش بۆ رێگری لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە (48+16) میگا پێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی 20 میگاپێكسڵە كۆمەڵێك تایبەتمەندی تریشی هەیە.

هـ ـ ح