شارپرێس: كچان ئێستا گرنگی دەدەن بە وەرزشو لەو چوارچێوەیەشدا لەچەندین یاری رۆڵی گەورەیان هەیە. كارولینا بۆیار، یەكێكە لەو كچە پۆڵەندییانەی لەجیهانی تۆپی پێ رۆڵی هەیەو رۆڵەكەشی ناوبژیوانییە، كە خاوەنی جوانییەكی زۆریشە. لەلایەن رۆژنامەی "The Sun Boyar" ئەو خانمە وەك جوانترین ناوبژیوانی تۆپی پێ دەستنیشانكراوە، كە تەمەنی 22 ساڵە. ئەو كچە لەچەندین یاری خولی وڵاتەكەیو تەنانەت یارییە نێودەوڵەتییەكانیش ناوبژیوانی كردووە، ئەركەكەشی بە باشی بەرێكردووە. ئەو كچە پۆڵەندییە لە تەمەنی 17 ساڵییەوە ناوبژیوانی تۆپی پێ دەكاتو ئێستاش بڕوانانەی نێودەوڵەتی هەیە.