رۆما گرێبەست لەگەڵ كلاودیۆ رانێری واژوو دەكات

وەرزش

09/03/2019‌ 512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی رۆما رایگەیاند، كە گرێبەستێكیان لەگەڵ راهێنەری ئیتالی كلاودیۆ رانێری واژوو كردووەو جێگەی ئۆسیبیۆ دی فرانچیسكۆ دەگرێتەوە.

رانێری پێشتر راهێنەرایەتی یانەی رۆمای لەساڵاكانی 2009 و 2011 كردبوو، كە لەوەرزی 2009-2010 خولی ئیتالی بۆ یانەكەی شاری رۆما بردووەتەوە.

لەو بارەشەوە سەرۆكی یانەی رۆما جیمس بالوتا رایگەیاندووە، كە دەیانەوێت جارێكی تر خولی ئیتالی بەدەستبهێنن، بۆیە گرێبەستیان لەگەڵ رانێری واژووكردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو یانەی رۆما بەیانەی پۆرتۆی پرتوگالی لەخولی یانە پاڵەوانەكان دۆڕاو بەو هۆیەشەوە راهێنەرەكەی دوورخستەوە.

هـ ـ ح