دانپێدانانی هونەرمەندانی هۆڵیود لەبارەی كێچەڵی سێكسی بۆ سەریان

هەمەڕەنگ

09/03/2019‌ 1546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەناو فیلمی "ئەوە هەموو شتێك دەگۆڕێتthis change every thing"،  كە باس لە جیاكاری بەرانبەر بە ژنان دەكات ، نزیكەی ١٠٠ هونەرمەندی ژن‌و پیاو لە ئەستێرەكانی هۆڵیود دانیان بەوەدا ناوە، كە ڕووبەڕووی جۆرێك لە جۆرەكانی كێچەڵی سێكسی بوونەتەوە.

ڤیستیڤاڵی سینەمایی  " میامی"  بە نمایشكردنی فلیمی " this change every thing"  دەستی بە چالاكییەكانی خۆی كرد ، ئەو فلیمە ٩٧ خولەك درێژە و باسی ئەو جیاكارییە دەكات كە ژنان لە بواری پیشەسازی سینەما و تەلەفزیۆن لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تووشی دەبن .

ئەو فلیمە كە دەرهێنەری ئەمەریكی تۆم دۆناهۆ دەریهێناوە ، چەندین چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەستێرە گەورەكانی هۆڵیود كردووە ، ئەوانەی هیچ دوودڵ نەبوون لەوەی لە فلیمەكەدا دەربكەون و باس لە ئەزموونە كەسییەكانی خۆیان بكەن ، ئەوەش بە قسەی "دۆناهۆ".

زۆربەی ئەوانەی لەناو فلیمەكەدا چاوپێكەتنیان لەگەڵ كراوە هونەرمەندە ئافرەتەكان بوون ، لەوانە میریڵ ستریب ، شارۆن ستۆن ، ناتالی بۆرتمان ، كایت بلانشێت ، ساندرا ئۆ ، ماری لویز باركەر ، دەرهێنەری ژن میرا نایر ، بەڵام ژمارەی پیاوەكان كەم بوون لەوانە ئالان ئەڵدا ، بۆڵ فیگ.

ئەو هونەرمەندانەی لەناو فلیمەكەدا دەركەوتوون دەڵێن ژن لەچوارچێوەی پیشەسازی سینەما و تەلەفزیۆنی ئەمەریكادا ،  لەچەند بوارێكدا ڕووبەرووی جیاكاریی دەبێتەوە یەكێك لە دیارترین جیاكارییەكان بریتییە لە تەنگپێهەڵچنینی سێكسی.

زۆربەی هونەرمەندە ژنەكان پێیان وایە كە هەندێ پێداهەڵدانی پیاوان ناگاتە ئاستی تەنگپێهەڵچنین ، هەروەك بەشێكیش لە ئافرەتەكان قسەی خۆش و گاڵتەو گەپی پیاوان دڵخۆشیان دەكات .

داترین دۆنۆف زۆر بە ئازایانە گوتی " ئافرەت پێویستی بەكەسێكە لەڕێگای وشەی ناسكەوە هەست و سۆزی ببزوێنێ و ختووكەی ناسكی و جوانییەكەی بدات ، بەراستی هەموو پێداهەڵدانێكیش تەنگپێهەڵچنین نییە " .

میڕیڵ ستریب دەربارەی بابەتەكە بەساردییەكەوە گوتی " لە ورووژاندنی بابەتەكە زۆر دواكەوتوون ، ئیستا  بەو ئاستە گەورە و  مەترسیدار نییە وەك ئەوكاتەی ئێمە دەستمان پێكرد " .

شارۆن ستۆن دژی ئەوە بوو كە بابەتی لەو جۆرە بوروژێنرێت بەتایبەتی لەبابەتێك هەمووی نواندن و چاوپێكەوتن و شەونشینی و شتی لەو جۆرە پێكدێت ، گوتیشی " راستی تێكەڵ بە نواندن دەبێت و دواتر وێنەكەش تەڵخ دەبێت ".

لیان ئاربۆلیدا ، یەكێك لە بەرهەمهێنەرانی فلیمەكە دەڵێت " چارەسەركردنی كێشەكانی وەك تەنگپێهەڵچنینی سێكسی لە شوێنی كار بەشێوەیەكی كردارەكی چارەسەر نابێت ئەگەر سەرەتا هەڵسوكەوتەكانی پەیوەست یەكسانی نەگۆڕێت و هەوڵ بدرێت ژمارەیەكی زۆرتر لە ژنان بچنە پۆستە سیادییەكانەوە ".

فلیمی " this change every thing"  بەیەلەم بەڵگەنامەی كردارەكی دادەنرێت كە چاوی خستۆتە سەر پەرچەكرداری چینێكی گەورەی هونەرمەندەكانی هۆڵیود دەربارەی بابەتی جیاكاری دژی ژنان و تەنگپێهەڵچنینی سێكسی .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی