وەزیری دارایی وادەی دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی بێ‌ پاشەكەوت ئاشكرادەكات

کوردستان

09/03/2019‌ 4435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم، ئەو وادەیەی ئاشكراكرد، كە تێدا دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ پاشەكەوت دەكرێت.

رێباز حەملان وەزیری دارایی، ئەمڕۆ شەممە لەمیانی لێدوانێكی تەلەفزیۆنی بۆ كەناڵی رووداو رایگەیاند، لەسبەی یەك شەممەوە دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بەبێ‌ پاشەكەوت دەكەن.

وەزیری دارایی راشیگەیاند، لەوەزارەتی پێشمەرگەوە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكەن‌و دوای ئەو وەزارەتەش بەپێی خشتەیەك موچەی وەزارەتەكانی تر دابەش دەكەن.

رۆژی هەینی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی دەكرد، كە ماوەی سێ‌ ساڵە ئەو بڕیارە لەلایەن ئەنجوومەنەكەوە بەبیانووی قەیرانی دارایی دەركراوە.

رێباز حەملان لەبارەی ئەوەی ئایا بەغدا بەردەوامدەبێت لەناردنی بەشە بودجەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ، رایگەیاند، حكومەتی عێراق بەوەی زانیوە بەردەوامبێت لەكێشەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان‌و بەپێی دەستووریش دەبێت بودجەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.

هـ ـ ح  

بەپەلە