شارپرێس: ئاژانسی گەردوونی ئەمەریكا " NASA" چاودێریی هەسارۆكەیەیەكی گەورەی كردووە ، كە بەرەو زەوی دێت و مەترسی ئەوەی هەیە ساڵی داهاتوو بەر زەوی بكەوێت . بەگوێرەی رۆژنامەی " Express"ی بەریتانی ، زانایان لە ڕوانگەی " NASA"ی تایبەت بە بەدووكەوتنی نەیزەكەكان دەڵێن: ئەو هەساریە ناوی " NT3" ی لێنراوە ئەگەری هەیە لەنێوان ٣ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ تا ئۆكتۆبەری ٢١١٦ بەر زەوی بكەوێت . هەروەك خەمڵاندنەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە هەسارەكە لە یەك لە ١٦٥ ڕێكەوتی ئایندەدا مەترسی بەركەوتنی زەوی هەیە ، لەو ڕێكەوتانەش ٢ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٤ و ٣ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٥ و ٢ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٩. بەگوێرەی تاقیگەی "فیشكەی پاڵنەر" ی سەر بە ئاژانسی ناسا لە بادیسای ویلایەتی كالیفۆڕنیا ، هەسارەكە بەرزییەكەی دەگاتە ٣٤٠ مەتر و كێشەكەشی ٥٥ ملیۆن كیلۆگرام دەبێت . ئەگەر لەماوەی سەد ساڵی داهاتوودا ئەو هەسارۆكەیە بەر زەوی بكەوێت ، ئەوە ئەوكاتە خێراییەكەی لە بەرگە هەوای زەوی دەگاتە ٢٠،٣٧ كیلۆمەتر لە چركەیەكدا ، ئەوەش مانای ئەوەیە كە هەسارۆكەكە بەهێزێك بەر زەوی دەكەوێت كە دەگاتە ٢٧٠٠ ملیۆن مێگا تۆن لە ماددەی TNT . ئەوكاتە هێزی كاریگەرییەكەی ٥٤ جار لە بەهێزترین ئامێری ناوەكیی كە تائێستا درووست كرابێت ، كەناوی بۆمبی هایدرۆجینی " تی سار" كە ناسراوە بە دایكی بۆمبەكان بەهێزترە ، كە یەكسانە بە ٥٠ ملیۆن مێگا تۆن لە مادەی تی ئێن تی . بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ئەوەیە كە دەرفەتی گەیشتنی ئەو هەسارۆكەیە بۆ سەر زەوی زۆر كەمە ، ئەوەش بەقسەی زانایانی ناسا . بە مەزەندەی ناسا نزیكەی ١،١ بۆ ١،٩ ملیار بەردی ئاسمانیی لە خولگەی هەسارەكان و لەنێوان هەسارەی مەریخ و موشتەری بەدەوری رۆژدا دەسووڕێنەوە . وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی