توركیا بۆچی سوورە لەسەر كڕینی سیستەمی موشەكی S-400 ؟

جیهان

09/03/2019‌ 4234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی ئەمریكا وەڵامی داوكارییەكەی توركیای سەبارەت بە سیستمی بەرگریی موشەكیی پاتریۆت نەدایەوە، ئەنقەرە بەدوای جێگرەوەی جۆراوجۆردا گەڕا و پێشنیارەكەی روسیای هەڵسەنگاند و بڕیاریدا سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400 بكڕێت.

ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە 10 پرسیاردا وەڵامی ئەوەی داوەتەوە بۆچی توركیا دەیەوێت سیستمی موشەكی  S-400 ی روسی بكرێت.

توركیا بۆچی سیستمێكی بەرگریی ئاسمانیی دەكڕێت؟
توركیا بەمەبەستی بەهێزكردنی سیستمی ئاسمانیی و بەرگریی مووشەكییدا لەبەرامبەر هەڕەشەی مووشەكی بالیستییدا، داواكاریی پێشكەشی ناتۆ كردبوو، لەوچوارچێوەیەشدا لە ساڵی ٢٠١٣ەوە وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ لە ئادانا سیستمی پاتریۆت و لە مەراش سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سامپ-تی جێگیركرابوون.

دوای هەڵسەنگاندنی ئەوەی كە ئەم چارەسەرە كاتییە لە پڕكردنەوەی پێویستیی بەرگریی ئاسمانیی توركیا پڕناكاتەوە، دەست بەكارەكان كرا بەمەبەستی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی سیستمێی بەرگریی ئاسمانیی كە پێداویستییەكی ستراتیژییە و هێندە گرنگە ناكرێت بۆ دەستپێشخەریی وڵاتێكی دیكە جێبهێڵرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا توركیا دەستی بەشێوەیەكی ئەرێنی لە پرۆژەكانی دیزاین كردن و بەرهەمهێنانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی دوور مەودا لەرێگەی توانای خۆماڵی و هاوكات دابینكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی و مووشەكی لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە، نزیك بوویەوە.

بۆچی توركیا دەیەوێت S-400 بكڕێت؟
توركیا كە ئاسایشی كایەی ئاسمانیی وڵاتەكەی كاری لەپێشینەی بوو، سەرەتا وەڵامێكی ئەرێنی ئەو پێشنیارەی رووسیای دایەوە كە بەمەبەستی پڕكردنەوەی ئەو پێویستییە بەپەلەیە پێشكەشیكردبوو، دابینكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400ی كە درووستكراوی رووسیایە و تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی تیادا بەكارهاتووە، هێنایە بەرباس.

بە كڕینی سیستەمی S-400 كە لە رووی تەكنەلۆژیای سەربازییەوە لە ئاستێكی زۆر باڵادایە توركیا ئامانجی ئەوەیە بە بەهێزكردنی سیستەمی بەرگریی مۆدێرن ئاسایشی خۆی دەستەبەر بكات و كایەی ئاسمانی لە ئەگەری هەڕەشەكان بپارێزرێت.

تایبەتمەندییە تەكنیكییەكانی S-400
بە یەكێك لە سیستەمە ئاسمانییە هەرە گرنگەكانی جیهان ناسراوە، بەشێوەیەك نەخشەی بۆ كێشراوە كە دەتوانێت فڕۆكەی جەنگی، پشكنینی رادار، فڕۆكەی كۆنتڕۆڵ، فڕۆكەی چاودێری، فڕۆكەی ستراتیجی و تاكتیكی، مووشەكی بالیستیكی ئۆپەراسیۆن-تاكتیك، مووشەكی بالیستیكی ناوەند مەودا و ئامێرە هێرشبەرە ئاسمانییە پێشكەوتووەكانی دیكە تێك بشكێنێت.

S-400  دەتوانێت بە مووشەكی مۆدێردنی زۆر دوور مەودای 40N6 لە دووری ٤٠٠ كیلۆمەتر، بە مووشەكی مۆدێردنی دوور مەودای 48N6 لە دووری ٢٥٠ كیلۆمەتر، بە مووشەكی مۆدێردنی ناوەند مەودای 9M96E2 لە دووری ١٢٠ كیلۆمەتر، بە مووشەكی مۆدێردنی كورت مەودای 9M96E لە دووری ٤٠ كیلۆمەتر ئامانجەكان بپێكێت.

ئەو سیستەمە دەتوانێت لە هەمان كاتدا مووشەكی كورت، ناوەند و دوور مەودا بەكاربهێنێت. S-400 لە دووری ٦٠٠ كیلۆمەتر هەست بە ئامانجەكان دەكات و بە خێرایی ٤،٨ كیلۆمەتر لە چركەیەكدا مووشەك رەوانە دەكات. سیستەمەكە كەمتر لە ١٠ چركەدا بەرپەرچی ئامانجەكە دەداتەوە.

بۆچی توركیا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 دەكڕێ نەك پاتریۆت؟
ئیدارەی ئەمریكا بە گەرمی ناڕوانێتە كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لە لایەن توركیاوە و لە بەرامبەر ئەمە پێشنیاری فرۆشتنی پاتریۆت بە توركیا دەكات.

بەم ھۆیەوەش توركیا بەمەبەستی كڕینی سیستەمی پاتریۆت لە ساڵ ٢٠١٣ی سەردانی ئەمریكا كردبوو، بەڵام بەھۆی بەرزی نرخی فرۆشتنی پاتریۆت و رەتكردنەوەی ئاشكراكردنی تایبەتمەندییە تەكنیكییەكانی ئەم سیستەمە بەرگرییە لەلایەن ئەمریكا، وای لە ئیدارەی ئەنقەرە كرد كە كارەكانی كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە وڵاتانی دیكە دەستپێبكات.

لە دوای ئەوەی رووسیا، وەڵامی زۆربەی داواكارییەكانی توكیای لەبارەی فرۆشتن و بەھەمھێنانی ھاوبەش و پێدانی رێنمایی پێویست دایەوە ، توركیا بە ئەرێنییەوە پێشوازی لە بیرۆكەی كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 كرد.

لەلایەكی دیكەش، سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لە دووری ٦٠٠ كیلۆمەتر دەتوانێ ھەڕەشەكان دیاری بكات و لە دووری ٦٠ كیلۆمەتر دەتوانێ ئامانجە بالیستیكییكان بپێكێ و لە دووری ٤٠٠ كیلۆمەتریش ئامانجە ئایرۆداینامیك تێك بشكێنێ. بەڵام پاتریۆتی ئەمریكی دەتوانێ تەنھا لە بەرزایی ٦٠ مەتر ئامانجەكان بپێكێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاندبوو كە ئەگەر توركیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لە رووسیا بكڕێت ئەوا لەوانەیە سزای جیاوازی بەسەردا بسەپێنێ.

هـ ـ ح