شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەنیازی كڕینی سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانیو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییە.
یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو، سێرجیۆ رامۆس بكرێت، كە ئەو یاریزانە ئێستا كێشەی لەگەڵ سەرۆكی یانەكەی هەیە.
یانە ئیتالییەكە دەیەوێت سوود لەكێشەكانی یانەی ریاڵ مەدریدو ئەو یاریزانە ئیسپانییە ببینێتو بەزوویی گرێبەستی كڕینی یەكلابكاتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، هاوینی رابردوو یانەی یۆڤانتۆس كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی لەیانەی ریاڵ مەدرید كری.
هـ ـ ح