شاجوانی گەردوون لەتەمەنی 20 ساڵی كۆچی دوایی دەكات

هەمەڕەنگ

10/03/2019‌ 1357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لۆتی فان دیر زی، كە بەشاجوانی گەردوون هەڵبژێرا كۆچی دوایی كرد، دوای ئەوەی لەنەمسا ئاهەنگی لەدایكبوونی گێڕاوە.

ئەو نمایشكارەی جلوبەرگ، كە بەرەگەز هۆڵەندییە تەمەنی 20 ساڵ بووەو لەلایەن خانەوادەكەی مردنەكەی راگەیەنراوە.

ئەو شاجوانە رۆژی چوار شەممە لەسەعات 10 مردووە، بەبێ‌ ئەوەی تائێستا هۆكاری مردنەكەی روونكرابێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ناوبراو لەساڵی 2016 بەهۆی نەخۆشی دڵەوە دوو هەفتە لەنەخۆشخانە بووەو رەنگە هەر ئەوەش هۆكاری مردنەكەی بووبێت.

هـ ـ ح