وێنە.. شاجوانی ئەمریكا بەعەزییەكی هەرزانەوە دەردەكەوێت

هەمەڕەنگ

10/03/2019‌ 1656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاجوانی ئەمریكا نرخی ئەو عەزییەی ئاشكراكرد، كە لە كۆتا جار پێیەوە دەركەوت.

ریما، كە شاجوانی ئەمریكا بوو، ئاشكرایكرد، نرخی تەنیا 37 دۆلاری ئەمریكی بووە، كە لەڤیستڤالی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار لەبەریكردووە.

ئەو شاجوانە ئاشكراشیكردووە، ئەو حەزی بە لەبەركردنی كەلوپەلی گرانبەهاو ماركە نییە، بەو هۆیەشەوە ئەو عەزییە هەرزانەی لەبەركردووە.

ریما پێشترو لەساڵی 2010 وەك شاجوانی میتشیگان دیاریكراوە، كە بەرەگەز لوبنانییەو ساڵی 1993 بەهۆی شەڕی وڵاتەكەیان پەنایان بۆ ئەمریكا بردووە.

هـ ـ ح