چوونی مۆرینیۆ بۆ ریاڵ مەدرید قورسە

وەرزش

10/03/2019‌ 567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان جەختدەكەنەوە، كە قورسە خۆزێ‌ مۆرینیۆی پرتوگالی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرێت.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، كە مۆرینیۆ نایەوێت لەناوەڕاستی وەرز پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەك وەربگرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید لەئێستادا پێویستی بەراهێنەرەو سوورە لەوەی دەبێت مۆرینیۆ لەئێستا پەیوەندی بەیانەكەوە بكات.

هەروەها رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، بەو هۆیەوە یانەی ریاڵ مەدریدو مۆرینیۆ بەئاسانی ناگەن بەرێككەوتن‌و رەنگە ریاڵ مەدرید پەنا بۆ راهێنەرێكی تر بەرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی ریاڵ مەدرید نارازییە لەئاستی سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری ئێستای یانەكەی، بۆیە رەنگە بەم نزیكانە دووریبخاتەوە.

هـ ـ ح