پۆلیسی ئەبوزەبی ئۆتۆمبیلی زیرەك بۆ راپەراندنی ئەركەكانی بەكاردەهێنێت

جیهان

10/03/2019‌ 1199 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئەمارەتی ئەبوزەبی جۆرێك لەئۆتۆمبیلی زیرەك خرایە خزمەتی پۆلیسەوە، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە ئەركەكانیان راپەڕێنن.

ئۆتۆمبیلەكە تایبەتمەندی وەرزشی هەیەو قەبارەیەكی گەورەیە، كە سیستەمی راداری تێدایەو دەتوانێت بەناوچە بیابانییەكان بڕوات.

ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری "(AllTerrain Vehicle (ATV"، سیستەمە زیرەكەكەشی هاوكارێكی باشە بۆ ئەوەی رێنمایی پۆلیس بكات لەراپەراندنی ئەركەكان.

هـ ـ ح