گرێبەستێكی خەیاڵی لەریاڵ مەدریدەوە بۆ نیمار

وەرزش

10/03/2019‌ 844 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی خەیاڵی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بكرێت.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا، گرێبەستەكەی ریاڵ مەدرید بۆ كڕینی نیمار 350 ملیۆن یۆرۆیە.

نیمار لەهاوینی 2017 لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی یانەی پاریس سان جێران كرد، كە ئێستا لەیانە پاریسییەكە دڵخۆش نییەو رەنگە لەهاوینی داهاتوو ریزی ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردەوە، كە ریاڵ مەدرید بۆ رازیكردنی نیمار بەرووكردنە یانە مەدریدییەكە ئامادەیە ساڵانە موچەیەكی 45 ملیۆن یۆرۆیی بدات بەو یاریزانە بەرازیلییە.

هـ ـ ح