ئەوروپییەكان بەدەم داوای ئەمریكا بۆ ناردنی هێز بۆ سوریا ناچن

جیهان

10/03/2019‌ 1586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "ۆوڵ ستریت جۆرنال"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، هاوپەیمانە سەرەكییەكانی ئەمەریكا وەڵامی ئەو داوایەیان نەدایەوە، كە تا رۆژی هەینی بۆیان دانرابوو، سەبارەت بە پلانی نوێی واشنتۆن دەربارەی سوریا.

رۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بڵاویشیكردەوە، هاوپەیمانەكانی وانشتۆن لەكیشوەری پیردا پایەندنەبوون بەو كاتەی بۆیان دانرابوو لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ ناردنی هێزەكانیان بۆ باكوری رۆژهەڵاتی سوریا لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەكەدا.

بەرپرسەكان ئەوەیان هێناوتەوە یاد، واشنتۆن لە هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ سەركردە سیاسی و سەربازیەكانی ئەوروپا دەكات‌و متمانەیان بەوە هەیە، كە ئەوروپیەكان بەشێك بن لەهەڵمەتی دووبارە گەڕانەوەی سەقامگیری لە سوریادا.

بەپێی راپۆرتەكە، بەرپرسە بەریتانی‌و فەرەنسی و ئەڵمانیەكان، هاوپەیمانی سەرەكی واشنتۆنن لە كیشوەری پیردا، رەتیانكردەوە كۆمێنتیان هەبێت دەربارەی بابەتی رۆژنامەكە، بەڵام بەرپرسەكانی تر لە ئەوروپا وتویانە هیچ زانیاریەكی تریان نییە لەسەر هیچ پلانێكی دیاریكراوی ئەمەركیا بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی سوریا پاش شكستهێنانی داعش.

رۆژنامە ئەمەریكییەكە وای داناوە ئەم بابەتە ئاستەنگەكان لەبەرنبەر ئیدارەی ترامپدا زیاتر دەكات لە دانانی پلانێكی نوێ بۆ ئەو ناوچەیەی لەژێر دەستی ئەمەریكا و هاوپەیمانە هەرێمایەتی ‌و نێودەوڵەتییەكاندایە لە پاش بڕیاری كۆشكی سپی لەدیسەمبەری رابردوودا بە كشانەوەی هێزەكان لە سوریا.

لەگەڵ ئەوەی وانشتۆن پاشەكشەی كردووە لە پلانە ئەسلییەكەی و رەزامەندبوونی بە مانەوەی سەدان سەرباز لە سوریا، بەڵام دەیەوێت پلانێك دابنێت پشت بە تەوافق ببەستێت لەگەل هاوپەیمانی ئەوروپیەكانی و هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە توركیا بە رێكخراوێكی تیرۆریستی لە قەلەمی دەدات.

پێویستی ئیدارەی ترامپ بۆ پلانێكی نوێ زۆر زیادی كرد بەتایبەتی پاش ئەوەی بەرپرسە باڵاكانی پەنتاگۆن رۆژی هەینی زانیویانە نزیەی پێنج هەزار ئەندامی داعش لای هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستبەسەرن و 20% ی ئەوانە چەكداری بیانین و ئەوانی تر خەلكی سوریا و عێراقن.

بەرپرسەكان ئەوەیان روونكردووەتەوە، كە هێزە كوردییەكان توانای دەست بەسەركردنی ئەو ژمارە زۆرەیان نیەو پێویستیان بە پالپشتی هاوپەیمانی نێو دەولەتی هەیە بەسەرۆكایەتی وشنتۆن بۆ ئەم كێشەیە، بە تایبەتی ژمارەی داعشەكان بەرەو زیاد بوون دەروات لەگەڵ بەردەوام بوونی شەڕی رزگاركردنی باغوز، دوا مۆڵگەكانیان لە رۆژهەلاتی فورات.

ۆول ستریت جورنال رۆژی پێنج شەممەی رابردوو باسی ئەوەی كردبوو، ئیدارەی ترامپ داوای لە هەشت ولاتی هاوپەیمانی خۆی لە ئەوروپا كردبوو، لە نێویاندا فەرەنسا و بەریتانیا و توركیا، بەدووپاتكردنەوەی پایەندبونیان بە پلانی ئەمەریكا دەربارەی سەقامگیربوونی دۆخی باكوری سوریا.

لای خۆیانەوە، بەرپرسە ئەوروپیەكان ئاماژەیان بەوە كردوە ولاتەكانیان دەستیان بە پرۆسەی سەربازی كردوە لەگەل ئەمەریكا لە ساڵی 2015 ەوە، لەگەل هەستكردن بەوەی سەرجەم هێزەكان لەیەك كاتدا دەكشێنەوە، بە گوێرەی داڕشتنی – پێكەوە چووین و پێكەوە دەكشێینەوە-، و پلانی ئەسڵی مانەوەی هێزەكانیش لەو ولاتەدا بۆ ماوەی –سەقامگیری- بریتیە لە راهێنانی هێزە ناوخۆییەكان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا