عادل عەبدولمەهدی بە 40 دۆسییەوە شەڕی گەندەڵی دەكات

عیراق

10/03/2019‌ 796 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی
عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران لەباسكردنی دۆسییەكانی گەندەڵیدا  نەخشەی گەندەڵی لە وڵاتدا بۆ ٤٠ دۆسییە پۆلێن كرد.

عادل عەبدولمەهدی هەروەك باسی لەبوونی چەندین دۆسییەی تری گەندەڵیش كرد، كە دۆسییەكانی بەم شێوەیە پۆلێن كردووە.
بەقاچاخبردنی نەوت 
دۆسیەی خانوبەرە 
دەروازە سنووریەكان 
گومرگەكان 
بازرگانی زێر و بەقاچاخبردنی 
گرتووخانە و بنكەكانی ڕاگرتنی تۆمەتباران 
بازگە فەرمی و نافەرمییەكان
نووسینگە ئابوورییەكان لە دامەزراوەكان و پاریزگاكان 
بازرگانی دانەوێڵە و مەرو ماڵات
باجەكان و خۆدزینەوە لەدانی باج 
بەرتیل و درووستكردنی لیژنەكان 
زیادكردنی ئاشكرای دراو و گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوە. 
دۆسیەی خانەنشینی
دۆسیەی شەهیدان 
ماددە هۆشبەرەكان 
بازرگانی بە پارچە شوێنەوارییەكانەوە 
كشتوكاڵ و پەین و دەرمانە قڕكەرەكان 
تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و گرێبەست و ژمارەكان 
مانەوە و تایبەتمەندییەكانی هاتنە ناوەوە 
دەستی كریكاری بیانی
كارەبا
دابەشكردنی دەرمان  
دابەشكردنی كۆبۆنی خۆراك 
جاودێری كۆمەڵایەتی  
پێشینە دارایی و بانكییەكان  
دامەزراندن  
فرۆشتنی پۆستەكان
گرێبەستە حكوومییەكان 
بەقاچاخبردنی ئاسن و سكراب .
تاقیكردنەوەكان و فرۆشتنی پرسیارەكان  
پرۆگرامەكانی پەروەردە و چاپكردنی كتێب 
پرۆژە وەستاوەكان 
پرۆژە وەهمییەكان  
قەرزە داراییەكان  
تۆرەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت و مۆبایل
راگەیاندن و پێگە ئەلیكترۆنییەكان  
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان  
دۆسیەی ئاوارەكان  
بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە