حكومەتی هەرێم دڵنیایی لەنەفەوتانی موچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران دەدات

کوردستان

10/03/2019‌ 1703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دڵنیاییدا، كە موچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نافەوتێت.

ئامانج رەحیم لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەو موچانەی فەرمانبەران، كە نەدراون، یان پاشەكەوتكراون، لای حكومەتی هەرێم تۆماركراوەو نافەوتێت بۆ ئەوەش رێكاری یاسایی دەگیرێتە بەر.

سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران راشیگەیاند، حكومەتی هەرێم فەرمانگەی قەرزەكان دروست دەكات‌و لەرێگەی ئەو فەرمانگەیەوە رێژەی قەرزی فەرمانبەران دیاریدەكات، كە ئەوە مافی فەرمانبەرەو لەسەر حكومەت پێویستە بیداتەوە.

ئامانج رەحیم ئەوەشی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆی جددی لەگەڵ حكومەتی عێراق دەكات بۆ ئەوەی رێكارێك بگرێتە بەر بۆ دانەوەی قەرزی فەرمانبەران.

لەماوەی چوار ساڵی رابردوو بەهۆی قەیرانی دارایی حكومەتی هەرێم نەیتوانی موچەی تەواوەتی فەرمانبەران بدات‌و بەو هۆیەوە موچەی چەند مانگێك فەوتاو موچەی چەند مانگێكیش پاشەكەوتی لێكرا.

هـ ـ ح