شارپرێس:
بڕیاره سبه‌ینێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت‌و هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌بێ پاشه‌كه‌وت موچه وه‌ربگرن.
به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، سبه‌ینێ دووشه‌ممه هێزه‌كانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌بێ پاشه‌كه‌وت موچه وه‌رده‌گرن.
بڕیاره خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامی هه‌بێت‌و به‌ر له‌هاتنی نه‌ورۆز، زۆرێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان موچه وه‌ربگرن.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پاش سێ ساڵ له‌پاشه‌كه‌وتی موچه، كۆتایهێنان به سیستمی پاشه‌كه‌وتی ڕاگه‌یاند.
ڕ . ج