شارپرێس.. وه‌رگێران: حلمى ره‌سول ره‌زا
له ماوه‌ى دوو رۆژدا، شارى سلێمانى بوه جێگاى گرنگیپێدانى هه‌واڵه‌كان و به‌دواداچوونه سیاسه‌كان، ئه‌مجاره فۆكه‌سى راگه‌یاندنه‌كان به‌هۆى رووداوه ناوخۆیىه‌كان و جولانه‌وه جۆراوجۆره‌كانى ئه‌و شاره‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆى ئه‌و په‌یامه سیاسى و گرنگانه‌وه بوو كه لێوه‌ى ده‌رچوون، ساڵ له دواى ساڵ دیداره‌كانى سیاسى سلێمانى ئاماده‌بوان زیاتر ده‌بن، به‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كى سیاسى ساڵانه‌ى گرنگه، و تیایدا سه‌ركرده سیاسى و دیبلۆمات و توێژه‌ران و شاره‌زایان و پیاوانى ده‌سه‌لات و راگه‌یاندنكاره‌كان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، چوار سه‌د كه‌س ڕاراوه‌كانى زانكۆى ئه‌مه‌ریكییان له سلێمانى قه‌ره‌باڵغ كرد، و له دیدارى شه‌شه‌مى سلێمانیدا كۆبونه‌وه، و پیاوانى سیاسه‌ت و فیكرى سیاسى و عێراقى و بیانیه‌كانى له خۆى گرت.
زیاده‌رۆیى نییه ئه‌گه‌ر بگوترێ ئه‌م دیداره ركابه‌رێكى گرنگی كۆڕبه‌نده سیاسیه هه‌رێمایه‌تیه‌كانه، و یه‌كێكه له ناوه‌نده‌كانى گۆرینه‌وه‌ى په‌یامه‌كان و له هه‌مان كاتدا گوزارشته له هه‌ڵوێسته‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، و هێزه سیاسیه هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وله‌تیه‌كان و پارت و هێزه عێراقیه‌كانیش هه‌ستیان به نرخى گۆرینه‌وه‌ى په‌یامه‌كان كردوه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌چنه خزمه‌تى رێكخستنه‌وه‌ى دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌ڵویسته‌كان له‌سه‌رجه‌م په‌ره‌سه‌نده سیاسى و ئه‌منى و پرۆژه‌كانى دروست كردنه‌وه‌ى هاوبه‌شى ئابورى.
كۆبونه‌وه و دیدارى ئه‌مساڵى سلێمانى به ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌كى زۆر له ده‌سته‌بژێرى سیاسى و ئابورى؛ كه هه‌ریه‌كه‌یان به حه‌ماسه‌ته‌وه هاتبون بۆ گواستنه‌وه‌ى دیدگا و فیكره‌كانیان و دووپاتكردنه‌وه‌ى نزیكبونه‌وه‌یان به ئاراسته‌ى به‌شدارى كردن له دروست كردنى سیاسه‌ته‌كان و كاریگه‌ریه‌كانى، به‌لام دیداره‌كه كه بۆته گرنگترین له رۆهه‌لاتى ناوه‌راستدا به‌هۆى گرنگى عێراق و رووداوه‌كان و مه‌ترسیه نیگه‌تیڤه‌كانى یاخود به پالنه‌ره پۆزه‌تیڤه‌كانى له‌سه‌ر هاوسه‌نگى ئاسایش و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا؛ سه‌ركه‌وتنى ئه‌مساڵ به‌هۆى میتۆدێكى واقیعى سیاسى و دوور بوو له دیدگا و گێرانه‌وه‌ى خه‌ون ئاساكان، و تیایدا قسه‌ى دووباره و دوور له جه‌وهه‌ره‌كان به‌تایبه‌تى له‌لایه‌ن شێخه‌كانى سیاسه‌ته‌وه نه‌بیسترا؛ ئه‌وانه‌ى له‌سه‌رجه‌م كۆڕبه‌نده‌كاندا ئاماده ده‌بن، له‌لایه‌كى تره‌وه قسه‌كان وریایى تێدا نه‌بو له‌لایه‌نى جێبه‌جێكارانه‌وه به‌وه‌ى ترسیان له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و سیاسیه‌كان هه‌بێت، ئه‌وه‌ى وترا قسه‌ى گرنگ و پێویست بوون و به قوڵى وردى بیرى لێكرابوه‌وه.
سه‌رۆك به‌رهه‌م صاڵح دامه‌زرێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیارى دیداره‌كه به‌راشكاوى و ره‌وانبێژى و وریاییه‌كى دیبلۆماسیه‌وه قسه‌ى ده‌رباره‌ى هه‌موو ئه‌و شتانه كرد كه شایسته و داواكارى عێراقیه‌كانه، چیان ده‌وێ له دراوسێ و هاورێكانیان، داواى كرد رێزى سه‌روه‌رى عێراق بگیرێت و هه‌بوونى بنكه‌ى سه‌ربازى ره‌تكرده‌وه، دووپاتى گرنگى رێزى تایبه‌تمه‌ندێتى عێراق له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه به‌وه‌ى خاڵى هاوسه‌نگى و وێستگه‌ى سه‌قامگیرى هه‌رێمایه‌تیه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بیه‌وێ به‌هه‌موان بڵێ عێراق ده‌توانێ هه‌مووتان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و هاوسه‌نگێتى پێویست كۆبكاته‌وه، و هه‌ر شكانێكى هاوكێشه‌ى هاوسه‌نگى له میانى زیادكردنى هه‌ژموون و قولكردنه‌وه‌ى فشاره‌كان دڵه‌ڕاوكێ و ململانێكان زیاتر ده‌كات و گوره‌پانى ناوخۆ‌و ده‌وروبه‌رى هه‌رێمایه‌تى عێراق به‌رگه‌ى درزتێكه‌وتن ناگرێت، به له عێراق یه‌كترى ببینن و له ده‌ره‌وه‌یه‌دا ركابه‌رى یه‌كترى بكه‌ن، چونكه ململانێكان له عێراق ده‌بێته هۆى ته‌قینه‌وه‌ى دۆخه‌كه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌دا، و ده‌بێته مایه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى تیرۆر‌و توندره‌وى و له‌رزینى سیاسى.
سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى لوبنان فواد سه‌نیوره كه جه‌نگێكى راگه‌یاندن و سیاسى توندى به‌رپاكردوه له‌گه‌ل حزب الله ى لوبنانى، شێلگیر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له سلێمانیه‌وه په‌یامێكى گرنگ بنێرێت ( پێویسته ده‌ستمان بۆ ئێران درێژ بكه‌ین و گفتوگۆى له‌گه‌لدا ئه‌نجام بده‌ین له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى سه‌روه‌رى هه‌ر وڵاتێك).
بالوێزى به‌ریتانى له عێراق جون ویلكس، زۆر به شێلیگرانه‌و واقیعى وتى : ده‌مانه‌وێ عێراق په‌یوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ل ئێران هه‌بێت و نه‌بێته مایه‌ى هه‌ره‌شه بۆسه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى، و له‌هه‌مان كاتدا ده‌مانه‌وێ نه‌بێته سه‌رچاوه‌ى دڵه‌راوكێ بۆ به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا.
جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ى توندى گرت كاتێ داواى ئه‌وه‌ى كرد پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز‌و هاوسه‌نگى و له ژێر چاوه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌ى كرد هه‌ندێ له به‌رپرسانى عێراق رێگه به قاسم سلیمانى ده‌ده‌ن به بێ ڤیزه سه‌ردانى عێراق بكات و پرسیارى كرد ئایه ئه‌و هاوسه‌نگیه؟
سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادى وه‌لامى وته‌كانى به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ى دایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران مێژووییه و ئێمه به‌شێك نین له‌م ململانێیه، و به‌ئاراسته‌یه‌كى تردا په‌یامێكى گه‌یاند به‌وه‌ى عێراقیه‌كان خۆیان جه‌نگان و سه‌ركه‌وتن و ئێستا هه‌ندێ ده‌یانه‌وێ سه‌ركه‌وتنمان پێ بفرۆشنه‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه كرد چه‌كه‌كان به‌پاره‌ى عێراقیه‌كان كڕدراون.
دیبلۆمات و توێژه‌رى ئێران، شه‌عبانى گوزارشتى له‌وه كرد ئێران خوازیاره كۆسیسته‌مێكى ئه‌منى هه‌رێمایه‌تى دابمه‌زرێ و رێزى سه‌روه‌رى ولاتان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بگیرێ و ببێته مایه‌ى پاراستنى ئاسایش و ساقامگیرى، ئه‌وه‌شى دوویاتكرده‌وه، ئێران برواى به سێ شت هه‌یه (دیمو‌كراتى، دیبلۆماسى، پێشكه‌وتن).
تورك و عه‌ره‌به‌كان باسیان له‌وه كرد گرنگه عێراق به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته مایه‌ى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام به‌هێزیه‌كه‌ى نه‌گاته ئاستێك وه‌ك سه‌رده‌مى سه‌دام حسین كه توانى كویت قووت بدات، هه‌روه‌ك ئیبتسام كه‌تبى سه‌رۆكى ناوه‌ندى ئیمارات بۆ لێكۆلینه‌وه‌ى ستراتیژى ئاماژه‌ى پێدا.
عێراقیه‌كان و میوانه‌كانیان له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئاسیا گوێیان له یه‌كترى گرت، به‌وه‌ى له عه‌قلیاندا بوو له ستراتیژیه‌ت و ئاراسته‌كردنى سیاسه‌ته‌كاندا، به‌ڵام شێوازى هاوچه‌رخ له گفتوگۆكردن و گوێگرتن و خوێندنه‌وه‌ى نێوان دێڕه‌كان؛ له سلێمانیه‌وه جوله‌ى سیاسى ده‌ستى پێكردو نه‌وه‌یه‌كى نوێى له چالاكوان و سیاسیه‌كان هێنایه به‌رهه‌م به دامه‌زراندنى میتۆدى هه‌ڵس و كه‌وتكردن له‌گه‌ڵ واقیعى سیاسی‌دا، نه‌ك خه‌یاڵى سیاسى، و تا ئێستا سێ سه‌رۆكى به عێراق به‌خشیوه ، و به‌شدار بوه له به‌رپێگرتنى لێكه‌وته‌كانى گشتپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، ئێستاش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له دروست كردنه‌وه‌ى عێراقدا بكات، سه‌رجه‌م به‌شداربووان له دیداره‌كه‌دا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق له كێشه‌كانى رزگارى ده‌بێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ى بزانن چۆن سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و هاوبه‌شیه‌كان دروست ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن به عه‌قڵێكى هاوسه‌نگ و دڵێكى فراوانه‌وه.
ئیبراهیم العبادى .. جریده الصباح