شارپرێس:
به‌بێ ئاشكراكردنی واده‌ی دوركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاشكرایكرد كه عوسمان دێمبڵی له‌یاریگه‌كان دورده‌كه‌وێته‌وه.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرایكرد، دێمبڵی توشی ئازاری ژێیه‌كان بووه و له‌یاریگه‌كان دورده‌كه‌وێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی یانه‌كه واده‌كه‌ی ئاشكرابكات.
یانه‌كه ئاشكراشیكردوه، كه ئه‌و یاریزانه له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویستی بۆده‌كرێت‌و له‌داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
له‌م وه‌رزه‌دا زۆر ده‌نگۆ له‌باره‌ی جێهێشتنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌لایه‌ن دێمبڵییه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی به‌شداریپێنه‌كردنی ناوبراو وه‌ك پێویست له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌یدا.
ڕ . ج