ڤیدیۆ.. Oppo پێشكەوتووترین مۆبایلی زیرەك نمایش دەكات

جیهان

11/03/2019‌ 680 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Oppo"ی هندی پێشكەوتووترین مۆبایلی زیرەكی نمایشكرد، كە ناوی "F11 Pro"و كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزی هەیە.

كامێرای مۆبایبلەكە بە تەكنەلۆژیای "pop-up" كاردەكات‌و لەناو ئامێرەكەیەدایەو دەهێنرێتە دەرەوە بۆ وێنەگرتن، كە كامێرا سەرەكییەكەی (48+16) میگاپێكسڵە.

قەبارەی شاشەی مۆبایلەكە 6.54 بۆسەو سیستەمی "MediaTek Helio P70" و رامەكەی 4/6 گێگابایتەو باترییەكەی 4000 میللی ئەمپێرەو بەسیستەمی "VOOC 3.0" خێرا شەحندەكرێتەوە.

مۆبایلەكەی كۆمپانیای "Oppo" سیستەمی "microUSB" هەیەو لەگەڵ هەموو جۆرە سیستەمەكان دەبەسرێت بۆ كاركردن.

هـ ـ ح