وێنە.. رانیا یوسف بە عەزییەكی كورتەوە هەوادارانی شۆك دەكات

هەمەڕەنگ

11/03/2019‌ 1821 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رانیا یوسف هونەرمەندی میسری، بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەوادارانی شۆك كرد.

رانیا یوسف بەهۆی دەركەوتنی لەوێنەكە بەعەزییەكی زۆر كورتەوە، هەوادارانی شۆك كردووەو ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

لەوێنەكە دەردەكەوێت، كە عەزییەكەی رانیا رەنگی رەشەو زۆر تەسكەو بەهۆی كورتییەكەشی زۆربەی بەشی لەشی دەركەوتووە، كە ئەوەش هۆكاری كاردانەوەكانە.


پێشتریش رانیا لەڤیستڤالی قاهیرەی سینەمایی بەعەزییەكی كورتەوە دەركەوت‌و بەو هۆیەوە كاردانەوەی دروست كردو دواتریش سكاڵای لەسەر تۆماركراو درا بەدادگا.

هـ ـ ح