جێنیفەر لوپێز هاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانێكی بیسبۆڵ دەكات

هەمەڕەنگ

11/03/2019‌ 829 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلێكس رۆدریگزی تەمەن 43 ساڵی یاریزانی تیپی بیسبۆڵی "نیۆیۆرك یانكیز" رایگەیاند، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەندی ئەمریكی جێنێفەر لوپێز كردووە.

ئەلێكس لەرێگەی ئەژمارەكانی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەو هاوسەرگیرییەی راگەیاندووە، كە لەو بارەشەوە چەند وێنەیەنەیەكی بڵاوكردووەتەوە.

هەروەها لوپێزی 49 ساڵ وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوەو هاوسەرگیریكردنی لەگەڵ ئەو وەرزشكارە پشتراستكردووەتەوە.

پێشتر جێنیفەر لوپێز لەگەڵ هونەرمەند مارك ئەنتۆنی لەساڵی 2014 كردبوو، كە دوانەیەكیان بەناوی ماكس و ئیمی هەبوو، بەڵام دواتر لەیەك جیابوونەوە.

هـ ـ ح