كۆتینیۆ هاوشێوەی نیمار خیانەت لەبەرشەلۆنە دەكات

وەرزش

11/03/2019‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەیەكی تری یانەی بەرشەلۆنە هاوشێوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی دەیەوێت خیانەت لەیانە كەتەلۆنییەكە بكات، ئەوەش بەجێهێشتنی ریزی یانەكەی.

بەپێی سەرچاوە ئیسپانییەكان فیلیپی كۆتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەوەی روو لەیانەی مانچستەر یونایتید بكات.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، كۆنتینیۆ راشیگەیاندووە، ئامادەیە لەپێناو یانەی مانچستەر یونایتید گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بشكێنێت‌و بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە روو لەیانەی مانچستەر بكات.

رۆژنامەی ماركا هۆكاری ئەوەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، كە كۆنتینیۆ لەیانەی بەرشەلۆنە دڵخۆش نییەو دەیەوێت هاوینی داهاتوو ریزی یانەكەی جێبهێڵێت، وەك چۆن نیمار داسیلڤا لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد.

هـ ـ ح