كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەڵێنی بردنەوە لەئەتلەتیكۆ مەدرید دەدات

وەرزش

11/03/2019‌ 531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بەڵێنی بردنەوە لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەدات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە توانای ئەوەیان هەیە لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ببنەوە، لەو پێناوەشدا هەوڵ دەدەن.

یاریزانە پرتوگالییەكە راشیگەیاند، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تیپێكی بەهێزە، بەڵام ئەوە نابێتە هۆكاری رێگری لەئێمە بۆ ئەوەی بردنەوە تۆماربكەین لەبەرانبەر ئەو یانەیە.

یانەی یۆڤانتۆس رۆژی چوار شەممە لەمیانی یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێتەوە، كە یاری چوون بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرانبەر دۆڕاوە.

هـ ـ ح