وەزیریرێكی ئەڵمانی بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك لەكورەكەی سنووردار دەكات

جیهان

11/03/2019‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فرانتیسیكا جیفی وەزیری كاروباری خێزان لە ئەڵمانیا باسی لەوە كردووە، كە بۆ بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك یاسا و ڕیسای روونی بۆ كوڕە ٩ ساڵییەكەی داناوە .

ئەو وەزیرە ئەڵمانییەی، كە سەر بە پارتی سۆشیال دیموكراتە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بە رۆژنامەی "نویە ئۆسنابرۆكەر تسایتونغ"ی ئەڵمانی راگەیاندووە، نەوەی یارییە ئەلیكترۆنییەكان رێگای خۆی بۆ ماڵی جیفی دۆزیوەتەوە ، ئەوە لای ئێمە بابەتێكی گەورەیە.

سەبارەت بەو ماوەیەی، كە ڕێگە بە كورەكەی دەدات مۆبایلی زیرەك بەكاربهێنێت ، ئەو وەزیرە رایگەیاند، دیاریكردنی ئەو كاتە قورسە، رەنگە كاتژمێرێك بێت ... دەبێت چەند كاتێك هەبێت تێیدا مۆبایل بەكارنەهێنرێت، بەڵام كاتێك هاوڕێی قوتابخانەمان لایە ئەو یاسا و ڕێسایانە زۆر بەجددی وەرناگرین .

لەبەرانبەردا ئەو وەزیرە ئەڵمانییە جەختی لەوە كردەوە، كە بەهیج شێوەیەك لەكاتی نانخواردندا ڕێگە بە بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك نادرێت‌و رایگەیاند "نامەوێت لەسەر سفرەت نانخواردن مۆبایل هەبێت ، ئەوەی گرنگە ئەوەیە یاسا و ڕیساكان ڕوونن ، دەشتوانین خۆمان خۆبەخۆ لەسەر ئەو یاسا و ڕێسایانە ڕێكبكەوین ، بەڵام لەدواییدا پیویستە هەموو پێیەوە پابەند بین".

سەرچاوە:  SPUTNIK
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی