عێراق قەرزە كەڵەكەبووەكان‌و پارە بلۆككراوەكانی سەردەمی سەدام دەگەڕێنێتەوە

عیراق

11/03/2019‌ 1011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی دەستپاكی عێراق ‌ رایگەیاند، نزیكەی 12 ملیۆن یۆرۆ لەئیسپانیا، كە نرخی بارهەڵگرە نەوتییە ئامادەكراوەكان بووە لەلایەن وەزارەتی نەوت لای یەكێك لە كۆمپانیا ئیسپانییەكان لە ساڵی 1988 دەگێڕێتەوە.

فەرمانگەی گەڕانەوەكان لە دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە هەوڵەكانیان بەهاوكاری لەگەڵ تیمی هونەر هاوكار بۆ گەرانەوەی پارەكانی عێراق لە دەرەوە، سەرپەرشتی گەرانەوەی بڕی (11.915.440) ملیۆن یۆرۆ دەكات، كە نرخی بارهەڵگرە نەوتییەكانی عێراقە لە ئیسپانیا. 

بەپێی رێككەوتنێكی عێراقی –ئیسپانی \ بەشی كاڵای ئیمزاكراو لە نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 1988، ئەو پارانە بلۆك كرابوون بەپێی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی.

دەستەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، وردەكاری دۆسییەی گەرانەوەكان، كە دەستەكە بەدەستی هێناوە هێمای بۆ ئەوە كردووە سەرجەم پارە كەڵەكەبووەكان لەسەر ئەستۆی لایەنی ئیسپانی و قازانجەكانی دیاریكراوە و رێككەوتنێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا مۆركراوە بەوەی ئەو پارانە لەشێوەی گریبەستدا بگەڕێنرێتەوە لە بەرژەوەندی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكاندا.

هەروەها دەستەكە رایگەیاندووە، لە تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووئەو پارانەی سەردەمی سەدام حسین-یان گەڕاندووەتەوە، كە لە بانكەكانی ئوردنی و لوبنانی دانرابوون.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە