ئابووری توركیا لەوەی چاوەڕێ دەكرا زیاتر پوكاوەتەوە

جیهان

11/03/2019‌ 1472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانیارییە فەرمییەكان باس لەوە دەكەن، كە ئابووری توركیا لەچارەكی چوارەمی ٢٠١٨و لەسەر ئاستی ساڵانە بەرێژەی 3% پوكاوەتەوە، ئەوەش رێژەیەكی زیاترە بەباورد بەو پێشبینییەی وایدانابوو، كە پوكانەوەكە 2.7% بێت .
 
دوای ئەوەی دراوی توركی ساڵی رووبەڕووی قەیران بووەوەو لەسەدا ٣٠ بەهاكەی خۆی لەدەستدا،  ئەوەش بووە هۆی ئەوەی گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە ساڵی ٢٠١٨ تەنیا 2.6% بێت ، كە لەساڵی ٢٠٠٩ وە ئەوە خراپترین گەشەی ئابووری توركیایە ، پێشبینییەكانیش گەشەی ئابووری توركیایایان  لەساڵی ٢٠١٨، بە 2.5% دانابوو.

داتاكانی پەیمانگای سەرژمێری توركی ئەوەی دەرخستووە، كە پوكانەوەی تێكرای داهاتی نیشتمانی لەژێر كاریگەریی هۆكارە وەرزییەكان بووە ،  هەروەك گەشەی ئابووری لەچارەكی سێیەمی پار و لەسەر ئاستی ساڵانە 1.8% بووە ، ئەوەش لەو رێژەیە زیاترە كە وادانرابوو گەشەی ئابووری  تەنیا 1.6% بێت . 

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی